کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مامۆستا و ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب لە ناوچەی پیرانشار

12:04 - 13 رەشەمه 2722

مامۆستا مەلا عەبدولحەکیم ئەحمەدی، کەسایەتیی ئایینی و دڵسۆزی ناوچەی پیرانشار، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، مامۆستا مەلا عەبدولحەکیم ئەحمەدی، ناسراو بە مەلا ڕەحیم نوڕوڵڵا، مامۆستای ئایینی و کەسایەتیی دڵسۆزی سیاسیی کورد و ئەندامی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مامۆستا مەلا عەبدولحەکیم، کەسایەتییەکی خۆشناو، جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەکە و هەروەها ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب بوو کە بەهۆی دڵسۆزییەکانیەوە بۆ گەل و نیشتمان لە گوندەکانی لاوێن و گەپڵەسەن و مەحمەشە، چەندین جار لەلایەن هێزی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە ڕەوانەی گرتووخانە کراوە و ئەشکەنجەیەکی زۆری چێشتووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی "مامۆستا مەلا عەبدولحەکیم ئەحمەدی" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی خۆشەویستی ناوچەی پیرانشار دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.