دایە فاتمە فەلاح، خەڵکی گوندی نێچەلانی ناوچەی برادۆستی ورمێ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، دایە فاتمە فەلاح، دایکی شەهید حاجی نجاتی، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید حاجی نجاتی، فەرماندەی دەستەی شەهید یاوەر لە هێزی شەهید سەرگورد عەباسی لە ناوچەی برادۆستی ورمێ بوو. حاجی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە ناوچەی برادۆست کەوتە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیم و پاش شەڕێکی قارەمانە لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی "کامیل گەلەبان" شەهید بوون.
تەرمی دایە فاتمە لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە فاتمە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی خۆشەویستی ناوچەی برادۆستی ورمێ دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.