کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئۆردۆن بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسییەکانی ڕێژیمی ئێران، داوای هاوکاریی لە ئەمریکا کرد

09:56 - 15 رەشەمه 2722

دەوڵەتی ئۆردۆن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قاچاخچییانی مادەی هۆشبەر کە سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، داوای هاوکاریی لە ئەمریکا کرد.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، مەلەک عەبدوڵڵا، پاشای وڵاتی ئۆردۆن، لە کۆبوونەوەیەکدا داوای لە "لۆید ئاستێن"، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کرد کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە سنوورەکانی نێوان سووریە و ئۆردۆن کاری قاچاخی مادەی هۆشبەر دەکەن، هاوکارییان بکات.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە سپای تێرۆریستی پاسداران لە ئێرانەوە مادەی هۆشبەر دەگوازنەوە بۆ وڵاتانی سووریە، ئۆردۆن، لوبنان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و لە ڕێگەی میلیشیاکانییەوە لە سنوورەکان بە قاچاخ ئاودیوی دەکەن، بۆیە پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانان ئەو مەترسییەی کۆماری ئیسلامی لەبەرچاو بگرن و ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن.