کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی کیمیایی کرایە سەر چەند قوتابخانەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

11:16 - 15 رەشەمه 2722

لە درێژەی ژەهراویکردنی قوتابییانی قوتابخانەکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی کیمیایی کرایە سەر قوتابخانەی شارەکانی مەریوان، دێهلۆڕان و مێهران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی ژەهراویکردنی قوتابییانی قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان، هێرشی کیمیایی کرایە سەر قوتابخانەی کچانەی "نسا" لە شاری مەریوان، قوتابخانەی کچانەی سەرەتایی "ڕۆقیە" لە دێهلوڕان و قوتابخانەی کوڕانەی ٢٢ی بەهمەن لە گوندی چاڵاو لە شاری مێهران.

قوتابییانی ژەهراویکراو لە مەریوان بۆ ناوەندی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فەجر لەو شارە گواستراونەتەوە.