کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوان لە چەندین شاری ئێران بەڕێوە چوو

11:40 - 21 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی و ئیدارەی موخابەرات، لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران، لەوانە تاران، ئەهواز، کرماشان، ئیسفەهان، تەورێز، ئەراک، قوم، یەزد، مەشهەد، خوڕەم‌ئاوا، هەمەدان و شووش، سەبارەت بە موچەی ژێر هێڵی هەژاری، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

کۆبوونەوەی کرێکاران و خانەنشینکراوان لە سێ شاری ئەهواز، شووش و شووشتەر لە پارێزگای خووزستان، یەکێک لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە بوو کە بە شێوەیەکی بەربڵاو و بە بەشداریی خەڵکێکی زۆر بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندەران لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانەدا ئەم دروشمانەیان وتەوە: ''دەوڵەت خەیانەت دەکات، مەجلیس پشتیوانی دەکات''، ''گرانی، هەڵاوسان، بەڵای گیانی خەڵک''، تەنیا لەسەر شەقام مافەکانمان بە دەست دێت''.

ناڕەزایەتییەکان بە پەسەندکراوی ١٤٠٢ی شورای باڵا لە دووەمی خاکەلێوە بە کۆبوونەوەی کرێکاران و خانەنشینکراوان لە بەردەم فەرمانداریی شاری شووش دەستی پێ کرد و بە تێپەڕینی سێ حەوتوو لە ساڵی نوێ، لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران بە شێوەی ڕۆژانە بەردەوامە.