کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەی کچان لە شارەکانی ئێران کوردستان

10:38 - 22 خاکەلێوه 2723

لە درێژەی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هێرشی کیمیایی کرایە سەر چەندین قوتابخانەی کچانە لە ئێران و شارەکانی کوردستان.

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی و لە درێژەی هێرشی کیمیایی ڕێژیم بۆ سەر قوتابخانەی کچان، قوتابییانی قوتابخانەی فەرزانەگانی ٢ی ورمێ و و قوتابخانەی دواناوەندیی نەرگس لە شاری خۆی ژەهراوی کراون.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا قوتابخانەی کچانەی "فەرزانەگان" لە شاری سنە ژەهراوی کران و قوتابییانی ئەو قوتابخانەیە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواسترانەوە.

هەر لە درێژەی ئەو هێرشە کیمیاییانەدا، هێرشی کیمیایی کرایە سەر سێ قوتابخانەی کچانەی "مەهدییە"، "قودوسی" و "فاتیمەی زەهرا" لە شاری کرماشان و کۆمەڵێک قوتابی ژەهراوی کران.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە قوتابخانەی "قودسییە" لە گوندی وەرجوی مەراغە کرایە ئامانج و ٣٠ کەس لە قوتابییانی ئەو قوتابخانەیە بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

هاوکات قوتابییانی قوتابخانەی سەرەتایی کچانی شەهیدان لە بلواری ئەبووزەری تاران و قوتابخانەی دواناوەندیی "سەدر"ی گوهەردەشتی کەرەج ژەهراوی کران.