کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێترین ژمارەکانی گۆڤاری تیشک بڵاو کرایەوە

11:32 - 22 خاکەلێوه 2723

نوێترین ژمارەکانی گۆڤاری تیشک، ژمارەکانی ٦٥ و ٦٦ کە تایبەت بە بزووتنەوەی ژینایە، بڵاو کرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوە، نوێترین ژمارەکانی گۆڤاری تیشک کە لەلایەن ناوەندی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەردەچێت، بڵاو کرایەوە.

لەم ژمارە نوێیەدا جگە لە چەندین وتاری تیۆریک و شیکاری و هەروەها چەندین بابەتی وەرگێڕان و وتاری جیاواز، لەگەڵ ژمارەیەک ئاکادیمیسییەن لە وڵاتانی ئەمریکا و ئورووپا و هەروەها لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەبارەت بە  دۆخی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تایبەتیتر سەبارەت بە بزووتنەوەی ژینا وتووێژ ئەنجام دراوە.

گۆڤاری تیشک، گۆڤارێکی شیکاری- سیاسییە و بە مێتۆدی ڕەخنەیی و وێڕای گرینگیدان بە جیاوازییەکان، ئاوڕ لە پرسە درێژخایەن و گرینگەکانی کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران دەداتەوە.

گۆڤاری تیشک کە لەلایەن ناوەندی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەردەچێت، بە شێوەی مێتۆدیک و زانستی کار لەسەر پرسە هەستیارەکانی پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکات.

هەروەها ئەوەی کە سەنگ و قورسایی زۆرتری بەم گۆڤارە داوە، بەشداریی نووسەران و ئاکادیمسییەکان و بە گشتی توێژی ئیلیتی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە چالاکانە توێژینەوە و وتارەکانیان تێیدا بڵاو دەکەنەوە.

پێویست بە ئاماژەیە کە ژمارەی داهاتووی گۆڤاری تیشک تەرخان کراوە بۆ بزووتەوەی ژینا و دەستکەوت و ئالنگارییەکانی.