کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە سەقز کۆچی دوایی کرد

19:56 - 22 خاکەلێوه 2723

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲۲ی خاکەلێوەی ۱٤۰۲ی هەتاوی، کاک محەممەد کەریم غوڵامی، باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان بە ناوی "ئەوین غوڵامی"، خەڵکی ئاوایی ''حانە میران'' سەر بە شاری سەقز، لە تەمەنی ۷۰ ساڵیدا بەهۆی ڕاوەستانی دڵ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممد کەریم لە بنەماڵەیەکی ناوداری ئاوایی حانە میران لە ناوچەی سەقزە و لای خەڵکی ناوچەکە خاوەن کەسایەتییەکی بەرز و خۆشەویست و جێگای متمانە بوو.

کچێکی کاک محەممەد کەریم بە ناوی ئەوین غوڵامی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا ماوەی سێ ساڵە پێشمەرگەیە و دڵسۆزانە ئەرکە حیزبییەکانی بەڕێوە دەبات.

تەرمی کاک محەممەد کەریم لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا، لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک محەممەد کەریم دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.