کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە ناوچەی بۆکان

10:15 - 23 خاکەلێوه 2723

دایە پیرۆز سەرمایە دایکی شەهید عەلی سەرمایە، شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، لە ناوچەی بۆکان، بەهۆی بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، دایە پیرۆز سەرمایە، دایکی شە‌هید عەلی سەرمایە، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی گوندی حوسێن‌مامەی ناوچەی بۆکان، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە پیرۆز کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبخۆشەویست بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێگا و ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد.

شەهید عەلی سەرمایە، یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و چاونەترسەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد لەگەڵ ٢٤ هاوسەنگەری دیکەیدا گیانی خۆیان پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کرد و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی مێژوو بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە "پیرۆز سەرمایە" وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خەڵکی ناوچەی بۆکان، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.