بەشێک لە دایکانی شەهیدانی ڕاپەڕین لە سنە، لە دەوری یەک کۆ بوونەوە و وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان، لەسەر ئەستاندنەوەی تۆڵەی خوێنی بە ناحەق ڕژاوی ڕۆڵەکانیان پێداگرییان کردەوە.
دایکانی شەهیدان وێڕای ورەبەخشین بە یەکتر، لەسەر درێژەپێدانی ڕێگای شەهیدانی نەمریان پێداگرییان کردەوە.
هەروەها دایکی بە ورەی شەهید هیوا جانجان، لە شەهیدانی ڕاپەڕین، سەردانی گڵکۆی شەهید ژینا ئەمینیی کرد و بە دانانی گوڵ و ڕاگرتنی وێنەی شەهید هیوا، یادی شەهیدانی بەرز ڕاگرت.
لە دەستپێکی شۆڕشی ژینا دژی ڕێژیمی ئێران، لە کوردستان ١٢٣ کەس بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم شەهید کران کە ٢٠ کەسیان خەڵکی شارە سنە بوون.