کەریم پەرویزی
له سه‌رده‌مێكدا كه ده‌یوید سۆرۆ، له‌به‌ر نه‌دانی پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م كه ئاماده نه‌بوو ماڵیاتی كاره‌كه‌ی بدا و خرایه زیندان، ده‌سه‌ڵاتی ئا‌مریكا له شه‌ڕدا بوو و نه‌دانی ماڵیات وه‌كوو خه‌یانه‌ت به نیشتمان چاو لێ ده‌كرا! به‌ڵام ده‌یوید سۆرۆ دژی ئه‌و شه‌ڕه بوو و ده‌یگوت كه هه‌رجۆره پاره‌دانێک به ده‌وڵه‌ت ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ئاگری شه‌ڕه‌كه و بۆیه ئاماده نه‌بوو كه ماڵیات بدا و به‌پێی یاسا خرایه زیندان و له‌وێوه و به نووسینی نامیلكه‌یه‌ک به‌ناوی مل بادانی مه‌ده‌نی، فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵوێست نواندنی مه‌ده‌نیی به‌رامبه‌ر به بڕیار و سایسه‌ته‌كانی حكوومه‌ت داڕشت.
له زۆر وڵات و شوێنی جیهاندا له‌و كاته‌وه تاكوو ئێستا، خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان و حكوومه‌ته‌كان به‌ڕێوه چوون و زۆر كه‌سیش له‌سه‌ر شێوازه‌كانی خه‌بات و ڕێگاكانی گه‌یشتن به ویستی گرووپ و چین و توێژه‌كان باسی كردوه‌و و ئه‌زموونه‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و مێتۆده‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو خه‌باتی چه‌كداری و ... وه‌سه‌ریه‌ک خراون و وانه‌ی جۆربه‌جۆریان لێ دروست بووه.
له سه‌رهه‌ڵدانی گاندی و بزووتنه‌وه‌ی دژی توندوتیژیی ئه‌و وڵاته‌وه بیگره تاكوو خه‌باتی ڕه‌شپێسته‌كانی ئا‌مریكا و بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌شه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی مارتین لۆته‌ركینگ و تاكوو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی فه‌رانسه له ده‌یه‌ی ٧٠ی زایینی و تاكوو سه‌رده‌می چێگوارا، هه‌ركامه‌یان دید و ڕوانه‌گەی جیاوازیان به‌نیسبه‌ت شێوازی خه‌باته‌وه هه‌بووه. بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداریی ده‌یه‌ی ٦٠ و ٧٠ زایینی له ئامریكای لاتین، هانده‌ر و سه‌رباشقه‌ی زۆر گرووپ و كه‌سی جیاواز له سه‌رتاسەر‌ی جیهان بووه و هه‌روه‌ک كرده‌و‌ه‌كانی كارلۆس و یارمه‌تییه‌كانی بۆ گرووپه فه‌لەستینی و سوورییه‌كان به دژی ئیسراییل كه زۆر جار شێوازی تێورۆریستیی به‌خۆوه ده‌گرت، هه‌ركام مێتۆدێک له به‌رهه‌ڵستی و ڕێگایه‌ک به‌ره‌و گه‌یشتن به ویسته‌كان بوون.
هه‌ر مێتۆدێک له وڵاتێک و‌ڵامی داوه‌ته‌وه، گرووپی كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتانی دیكه‌ش به‌ره‌و پێشوازیی چوون و تاقییان كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئاكامی ده‌یان ساڵ خه‌باتی جۆربه‌جۆری نه‌ته‌وه‌كان و گرووپه‌كان له ئاستی دونیادا سه‌لماندوویه كه:
یه‌كه‌م؛ ڕێگایه‌كی دیاریكراو نییه كه بۆ هه‌موو وڵاته‌كان و هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان وه‌كوو یه‌ک وڵام بداته‌وه.
دووهه‌م؛ هیچ ڕێگایه‌ك بێ دانی نرخ و هه‌زینه نییه كه ده‌سه‌ڵات و سیستمێک بگۆڕدرێ، له ڕاستتیدا دووباره وه‌بیرمان دێنێته‌وه كه ئازادی نرخی ده‌وێ.
له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌می زایینی و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م تاكوو ئێستا چه‌ندین سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕین له وڵاتانی دونیا ڕوویان داوه و له گۆڕینی سیستمی سیاسی له له‌هێستان و ئۆكراینه‌وه بیگره تاكوو به‌هاری عه‌ره‌بی له میسر و توونێس و تاكوو شه‌ڕی ناوخۆی سووریه و یه‌مه‌ن، ده‌ریانخستوه كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕێگایه‌كی تایبه‌ت ده‌بێ ببڕێ و هیچ كامیشیان به بێ هاوئاهه‌نگییه‌كی ڕێژه‌یی پشتیوانانی ده‌ره‌كی به ئاكامی دڵخواز نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌مه پێمان ده‌ڵێ كه له ئاستی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران‌دا ده‌بێ له سێ ئاستی جیاوازدا كار و تێكۆشانی دژوار و به شێوه‌ی كۆڵنه‌ده‌رانه به‌ڕێوه بچن:
یه‌كه‌م له ئاستی نێو خودی نه‌ته‌وه‌دا واته له كوردستان و له نێو كورد، یان له به‌لووچستان و نێو خودی به‌لووچ یان له ئازه‌ربایجان و نێو خودی تورک و ...، ده‌بێ خه‌بات به‌ره‌و پته‌وكردنی ڕیزه‌كانی و بردنه پێشی ڕێگای تایبه‌تی خۆی هه‌نگاوی قورس هه‌ڵ بگرێته‌وه. ئه‌و خه‌باته‌ش له نێو هه‌ركام له‌م نه‌ته‌و‌انه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و ڕه‌نگه شێوازی خه‌بات له كوردستان له‌گه‌ڵ شێوازی خه‌بات له بەلووچستان یا ئازه‌ربایجان یا فارسه‌كان، جیاواز بێ چونكه ڕایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و دۆخی ستراتێژیكی ناوچه‌یی و كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌كان جیاوازن و ڕابردووی خه‌باتیش ئه‌زموونی جیاوازی بۆ دروست كردوون.
دووهه‌م ده‌بێ له ئاستی نێو ته‌واوی ئێران‌دا هه‌وڵی هاوئاهه‌نگكردنی خه‌باتی جیاوازی نه‌ته‌وه‌كان و گرووپه جیاوازه سیاسییه‌كان بدرێ. ئه‌م هاوئاهه‌نگكردنه ده‌بێ به پێی له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی جیاوازی هه‌ركام و تایبه‌تمه‌ندیی ڕایه‌ڵه‌یی و كه‌لتووری هه‌ركامیان و قبووڵكردنی جیاوازیی هه‌ركامیان بێ. ناكرێ لایه‌نێک به‌پێی ئه‌زموون و ڕوانگه‌ی خۆی چاوه‌ڕوان بێ كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ڕێک به هه‌مان شێوه كرده‌وه بنوێنن و به هه‌مان شێوه بڕواننه دۆخه‌كه و داهاتوو. بۆیه گرنگه كه هاوئاهه‌نگییه‌كی ڕێژه‌یی هه‌بێ كه خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری و گشتی یه‌ک ئاراسته بكات. ڕوون و دیاره كه یه‌ک ئاراسته‌یی له‌گه‌ڵ یه‌ک وته‌یی زۆر جیاوازه. هه‌ندێ جار وه‌ها باسی یه‌كگرتوویی ده‌كرێ كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه دروست ده‌كا كه هه‌موو كه‌س جیاوازییه‌كان وه‌لا بنێن و له یه‌ک شت‌دا بتوێننه‌وه. ئه‌مه هاوئاهه‌نگی و هاوئاراسته‌یی نییه، به‌ڵكوو توانه‌وه و له‌نێوچوونه و ئه‌زموونی خومه‌ینی دوباره ده‌كاته‌وه كه به‌ناوی یه‌كگرتووییه‌وه كردی به ''وحد‌ت كلمه'' و كه‌لێمه‌ش ته‌نیا و ته‌نیا بوو به وشه‌كانی خودی خومینی و كه‌س ڕێگای پێ نه‌درا وشه ده‌ر ببڕێ.
سێهه‌م ده‌بێ له ئاستی ده‌ره‌كی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌وڵ بدرێ كه به‌رژه‌وه‌ندیی نوێ بۆ یاریكه‌ره جیهانی و ناوچه‌ییه‌كان پێناسه بكرێ و به‌رژه‌وه‌ندییه كۆنه‌كانیان به جۆرێک لێ به‌تاڵ بكرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ون و یان یارمه‌تیده‌ری ڕێژیم نه‌بن بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیی. ئه‌مه ڕێگایه‌كی دوور و درێژه كه له شه‌قامه‌كانی ئورووپا و ئامریكاوه ده‌ست پێ ده‌كا تا ده‌گاته نێو پارلمان و بینای وه‌زاره‌ته‌كانی ڕۆژاوا.
ئه‌زموونی خه‌بات و تێكۆشان له نێو ئێران پێمان ده‌ڵێ كه ئه‌و سێ ئاسته و سێ لایه‌نه ده‌بێ هاوكات و هاوشان ببرێنه پێش و له‌بیركردنی هه‌ر لایه‌نێكیان، لاسه‌نگی له ڕێگاكه دروست ده‌كا.
كاتێک دێینه سه‌ر ئاستی كوردستان و بۆ پرسیاری باشترین ڕێگای درێژه‌دانی خه‌بات كامه‌یه، ناتوانین وه‌ڵامێكی ته‌واو و بۆ هه‌میشه‌یی پێ بده‌ینه‌وه. چونكه هه‌م كوردستان ئه‌زموونی زۆری له شێوازه‌كانی خه‌بات هه‌یه و هه‌م دۆخه‌كه جێگرتوو نییه و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ ئه‌وه‌نده توانای شكڵ گۆڕین و خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌بێ كه مێتۆده‌كانی خه‌بات له‌پێناوی به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌كاندا بێ نه‌ک ئامانجه‌كان له‌پێناو بردنه پێشی مێتۆده‌كاندا!
له كوردستان له زۆر بڕگه‌ی جیاواز، ڕێگا و ڕێكاری زۆر تاقی كراوه‌ته‌وه و له‌م شۆڕشه‌شدا كه ئێستا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه و دۆخی نوێ له كوردستان و ئێران هاتۆته ئاراوه، ڕێكاری جۆربه‌جۆر گیراوه‌ته به‌ر و هیچ كام له ڕێگاكانی خه‌باتی ڕه‌وا ناكرێ پشتگوێ بخرێ یان به‌ته‌واوی وه‌لا بنرێن. به‌ڵام كوردستان له پێشه‌نگیی خه‌باتدا له سه‌رتاسه‌ری ئێران نموونه بووه و مێتۆدی مانگرتن وه‌ڵامده‌رییه‌كی باشی له ئاستی كۆمه‌ڵگادا هه‌بووه، به جۆرێک كه به‌شه‌كانی دیكه له ئێران چاویان له كوردستان بڕیوه و هه‌وڵیان داوه كه خۆیان له ئاستی كوردستان نزیک بكه‌نه‌وه.
مانگرتن، بریتییه له به‌رخۆدانی تاک و گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه به شێوه‌یه‌كی زۆر نوێ و ئه‌مڕۆیانه به ڕاوه‌ستاندنی كار و ژیانی ئاسایی، دژكرده‌وه و به‌رهه‌ڵستیی خۆیان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حاكم ده‌رده‌بڕن و ویست و داواكانیان دێننه گۆ.
ڕە‌نگه زۆر جار باس له‌وه بكرێ كه مانگرتنی خه‌ڵک له ئاستی بازاڕییان یان هه‌ر چین و توێژێكی كۆمه‌ڵگادا بێ، زه‌ره‌ر به‌و توێژه ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌وه‌مان ده‌بێ له‌بیر بێ كه هه‌ر مێتۆدێک خه‌ساری خۆی و هه‌زینه‌ی خۆی هه‌یه و هیچ ڕێگایه‌كی بێ هه‌زینه نییه بۆ درێژه‌دان به خه‌بات.
مانگرتنی هه‌ر چین و توێژێكی كۆمه‌ڵگا چه‌ند لایه‌نی باشی هه‌یه كه به كورتی گه‌ر ئاوڕیان لێ بده‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م؛ له ئاستی ڕێگاكانی دیه‌كدا كه له كوردستان تاقی كراونه‌ته‌وه، به‌شێوه‌ی ڕێژه‌یی كه‌متر له‌وانی تر هه‌زینه‌ی هه‌یه.
دووهه‌م؛ له ڕه‌وتی خه‌باتدا، جۆرێک له هاوپێوه‌ندی و ڕایه‌ڵه‌ی پێكه‌وه‌یی كۆمه‌ڵگا دروست ده‌كا. له بیرمان بێ كه ڕێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دا كه تاک و گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵگا لێک داببڕێ، به‌ڵام مانگرتن به هه‌زینه‌یه‌كی كه‌متره‌وه گرێچنی كۆمه‌ڵگا پته‌و ده‌كا و تاک و گرووپه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
سێهه‌م، مانگرتن چ كورت و چه‌ند كاتژمێری بێ چ درێژ و چه‌ند ڕۆژه، ئه‌زموونی خه‌بات له‌نێو كۆمه‌ڵگادا بڵاو ده‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵگایه‌ک كه بریتییە لە خه‌ڵكی ئاسایی ورده ورده ده‌یكا به كۆمه‌ڵگایه‌ك كه به‌رامبه‌ر به شته به‌ڕواڵه‌ت ئاساییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، هه‌ڵوێست ده‌رده‌برێ و به بێلایه‌نی به‌لایاندا تێ ناپه‌ڕێ.
چواره‌م؛ مانگرتن كه له بڕگه كورته‌كان و چه‌ن كاتژمێری یان توێژێكی تایبه‌تدا ده‌ست پێ ده‌كا، به به‌ره‌وپێشچوونی خه‌بات ده‌یگه‌یه‌نێته ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو كۆمه‌ڵگا به‌شداری ده‌كه‌ن، هه‌ر وه‌كوو له كوردستاندا بۆ وێنه دژی هێرشی مووشه‌كبارانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر بنكه و بنه‌ماڵه‌كانی حیزبه‌كانی كوردستان، سه‌رتاسه‌ری كوردستان مانی گرت، یان له شۆڕشی ژینادا هه‌موو كۆمه‌ڵگا بۆ چه‌ندین ڕۆژ له مانگرتنی گشتیدا بوو.
پێنجه‌م، ڕێژیم هه‌وڵ ده‌دا كه سیخوڕی و به‌كرێگیراوی بۆ ڕێژیم ئاسایی بكاته‌وه و خه‌بات بكاته شتێكی نائاسایی، به‌ڵام مانگرتنی كۆمه‌ڵگا هه‌نگاو به هه‌نگاو خه‌باتكاری ئاسایی ده‌كاته‌وه و به‌كرێگیراوی بۆ ڕێژیم ده‌كا به شووره‌یی و شه‌رمی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌روه‌ک له شۆڕشی ژینادا به‌كرێگیراوه‌كان داوای لێبوردنیان له خه‌ڵک ده‌كرد و له زه‌قترین وێنه‌شدا دوكاندارێكی شاری سنه هه‌ستی به شه‌رمه‌زاری كرد كه شیرینیی به سه‌رۆكی ڕێژیمی تاوانبار داوه!!
خه‌بات له كوردستان یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جیهاندا ڕێگا و ڕێكاری جۆربه‌جۆری هه‌یه و یه‌ک شێوه‌یش بۆ هه‌موو كات و سه‌رده‌مه‌كان هه‌مان وه‌ڵام ناداته‌وه، به‌ڵام گرنگ ڕێگاكه و گه‌یشتنه به ئاكام كه له‌نێو هه‌موو شێوازه‌كاندا ئه‌و شێوازانه بدۆزینه‌وه و پێڕه‌وی بكه‌ین كه هه‌م گرێچنی كۆمه‌ڵایه‌تی پته‌وتر ده‌كه‌ن و هه‌م ڕایه‌ڵه‌ی خه‌بات به‌رفراوانتر ده‌كه‌ن.
وەرگیراو لە بەرنامەی هزرین