کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری کامێران

11:51 - 25 خاکەلێوه 2723

دایە سوهەیبە قوربانی، ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات و خوشکی شەهید جەلال قوربانی، لە شاری کامێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "سوهەیبە قوربانی" و خوشکی شەهید جەلال قوربانی، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری کامێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە سوهەیبە، بەهۆی ئەندامبوونی لە حیزبی دێموکراتدا چەندین جار زیندانی کراوە و دوایین جاریان ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی بوو کە بۆ ماوەی دوو مانگ لە شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و ئەشکەنجە و ئازار درا.

تەرمی دایە سوهەیبە، ڕۆژی چوارشەممە لەنێۆ ئاپۆرای خەڵکی بزوەش لە زێدی خۆی، بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە "سوهەیبە قوربانی"، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی نیشتمانپەروەری کامێران دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.