کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پیرانشار ڕێز لە کار و چالاکییەکانی بنکەی کۆلکەزێڕینە گیرا

10:53 - 26 خاکەلێوه 2723

بنکەی کۆلکەزێڕینە کە ١٤ ساڵە لە بواری پێشگرتن لە گیرۆدەبوون بە مادەی هۆشبەر لە پیرانشار و ناوچەکانی دەوروبەری چالاکی دەکات، لەلایەن خەڵکی ئەو شارەوە ڕێز لە چالاکییەکانیان گیرا.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوە، لە پیرانشار بە بەشداریی خەڵکی ئەو شارە و گوندەکانی دەوروبەری و میوانان لە شارەکانی دیکەی پارێزگای ورمێ، لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێز لە کارگێڕانی بنکەی کۆلکەزێڕینە گیرا کە ماوەی ١٤ ساڵە لە بواری پێشگرتن لە گیرۆدەبوون بە مادەی هۆشبەر بەردەوام خەریکی چالاکین.

ئەندامانی ئەم بنکەیە کە هەموویان خۆبەخشانە و بێ بەرانبەر کار و چالاکی دەکەن تا ئێستا بە دانانی دەیان پێشانگە، بەڕێوەبردنی شانۆی سەرشەقام و سیمینار و پێشکەشکردنی وتار و... خەڵک و بە تایبەت قوتابییانی شار و گوندەکانی پیرانشاریان لە مەترسییەکانی گێرودەبوون بە ماددەی هۆشبەر ئاگادار کردووەتەوە.