لە شاری هامبۆرگی ئاڵمان، بۆ پشتیوانیكردن لە گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران، خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢٦ی خاكەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆمیتەی ناوچەی شاری هامبۆرگی ئاڵمان لەگەڵ چالاکانی سەر بە نەتەوەکانی تری ئێران لەو شارەدا، بۆ پشتیوانیكردن لە خەڵكی ڕاپەڕیوی كوردستان و گەلانی ئێران، خۆپیشاندانێكی بەرینیان بەڕێوە برد.
خۆپیشاندانەكە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەیڕەقیب و ڕاگرتنی خولەكێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی كوردستان دەستی پێ كرد.
لە درێژەی خۆپیشاندانەکەدا، كوردستان سەركەبوود، پەیامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی بە زمانی ئاڵمانی پێشکەش کرد و ڕێبوار حوسێنی، پەیامی ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەكانی كوردستانی خوێندەوە.
لە بەشی كۆتایی خۆپیشاندانەكەدا، شەهریار نەقشبەندی، پەیامێکی بە زمانی فارسی خوێندەوە و بەشداربووان بە دانی دروشمی كوردی، فارسی و ئاڵمانی كۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.