کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی دێهلوڕان بۆ ئازادکردنی ٤ بەندکراوی خەڵکی ئەو شارە

18:16 - 29 خاکەلێوه 2723

خەڵکى دێهلوڕان لە بەردەم فەرمانداریی ڕێژیم لەو شارە، بە مەبەستى ئازادکردنى بێ‌مەرجى چوار زیندانیى خەڵکی ئەو شارە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی ''کوردپا''، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، خەڵکی دێهلوڕان لە بەردەم فەرمانداریی ڕێژیم گردبوونەوەیەکی هێمنانەیان ئەنجام دا و خوازیاری ئازادکردنی بێ‌مەرجی عەزیم یادگاری، حسێن باپیروند، فەرشاد ئایینی و سەعدوڵڵا ئایینی بوون.

ئەم چوار هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوەی خەڵکی دێهلوڕان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، لە ناڕەزایەتی بە ناڕوونیی چارەنووسیان، پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکانیان و دۆخی ڕاگرتنیان لە زیندانی ڕێژیم لە ئیلام، مانیان لە خواردن گرتووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١، ئەم چوار هاووڵاتییە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان، لەبەر دەستدا نییە.