کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی جوانڕۆ و باوەجانی

10:26 - 30 خاکەلێوه 2723

کاک ناسر خان مەسعوودی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی جوانڕۆ و باوەجانی بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک ناسر خان مەسعوودی، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی کرماشان و جافایەتی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو هەر لە تەمەنی لاویەتییەوە هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی، وەکوو کەساییەتییەکی نیشتمانپەروەر، کۆمەڵایەتی و خۆشناو لە خزمەت خەڵکی کوردستاندا بوو.

کاک ناسر خان مەسعوودی، دڵسۆزانە لە هەموو پرسە کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەکاندا خۆی بە بەرپرس و خاوەن بۆنەکان دادەنا و هەموو هێز و توانای خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەکار دەهێنا.

تەرمی کاک ناسر لەناو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا لە دەوڵەت‌ئاوای سەر بە شاری ڕوانسەر بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک "ناسر خان مەسعوودی" سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.