کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگکردنی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە سنە بەهۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ

18:23 - 30 خاکەلێوه 2723

کۆمەڵێک لە کچانی خوێندکاری زانکۆی کوردستانی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی حەراستی ئەو زانکۆیەوە بانگ کراون و هەڕەشەی بێبەشکردنیان لە خوێندن و زانکۆیان لێ کراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حەراسەتی زانکۆی کوردستانی شاری سنە کە ناوەندێکی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتە، بە بیانووی "ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ"، کۆمەڵێک لە کچانی خوێندکاری ئەو زانکۆیەی بانگ کردووە و هۆشداریی پێداون.

حەراسەتی ئەو زانکۆیە وێڕای بانگکردنی ئەو خوێندکارانە کە هەڕەشەی لێیان کردووە، بەڵێننامەی نووسراوەی بە چەند خوێندکارێکیش واژۆ کردووە کە لە ئەگەری دووپاتبوونەوەی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ، لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و زانکۆ بێبەری دەکرێن.

هاوشێوەی هەوڵەکانی ئەو زانکۆیە لە زۆربەی زانکۆکانی دیکەی ئێران و کوردستاندا جێبەجێ کراوە؛ هەتا ئێستا دەیان خوێندکار لە خوێندن هەڵپەسێردراون یان دەر کراون.