کەریم پەرویزی
له خوێندن و بارهێنانه زانكۆییهكاندا، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی زانكۆ پیشه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ شتێكی به ناوی ئه‌ندازیاریی چاره‌سه‌ری پرسه‌كان به‌ره‌وڕوو ده‌بن. ئه‌م بابه‌ته بریتییه له‌وه‌ی كه هه‌ر ئه‌ندازیارێک یان هه‌ر كه‌سێكی خه‌ریكی كاری زانستی، كاتێک له‌گه‌ڵ گرفتێک به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه یان شتێكی نه‌ناسراو دێته سه‌ر ڕێگه‌ی، چۆن وه‌ڵامی بدۆزێته‌وه یان گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكا. به‌تایبه‌ت له زانكۆ ئه‌ندازیاری یان به قه‌ولێک موههندسیهكاندا چه‌ند شێوازی جیاوازی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ پرس و گرفته‌كان ده‌خسته ڕوو و له زانكۆدا هه‌وڵیان ده‌دا كه خوێندكاره‌كان به‌و شێوازه بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كان بڕۆن. یه‌كێک له مێتۆده به‌ناوبانگه‌كان له ڕشته موههندسیهكاندا بریتی بووه له دابه‌شكردنی پرسه‌كه بۆ پرسی چكۆله‌تر. به‌و مانایه كه له‌و مێتۆده موههندسیەکاندا ده‌بێ هه‌ر گرفت یان پرسیار یان مۆدێلێكی نوێی داڕێژراو كه ده‌ته‌وێ به ئاكامێک بگا، ده‌بێ پرسه‌كه به باشی لێک بده‌یه‌وه و دابه‌شی بكه‌ی بۆ چه‌ند پرسی چكۆله‌تر و هه‌ركام له‌و پرسانه‌ش بۆ چه‌ند پرسی چكۆله‌تر تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه وه‌ڵامی ئه‌و به‌شه بچكۆلانه به ئاسانی بدۆزیه‌وه و دوایه هه‌موو ئه‌و وه‌ڵامانه سه‌ر یه‌ک ده‌خه‌ی و له تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كاندا پرسه سه‌ره‌كی و گشتییه‌كه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزیه‌وه. ئه‌م مێتۆده پێیان ده‌گوت ڕێگای دابه‌شكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵام و چاره‌سه‌ر.
یه‌كێک له باشیه‌كانی مێتۆده زانستی و زانكۆییه‌كان ئه‌وه‌یه كه به فێربوونی مێتۆد، ده‌توانی له ژیانی كۆمه‌ڵگادا هه‌ر پرسێک كه به‌ره‌وڕووت ده‌بێته‌وه به‌پێی مێتۆدهكان باشترین مێتۆدی بۆ بدۆزیه‌وه و له‌و ڕێگایه‌وه چاره‌سه‌ری پرسه‌كان بكه‌ی.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیشدا دێن له مێتۆده زانكۆییه‌كان كه‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كان، به‌ڵام به‌و جیاوازییه‌وه كه مێتۆده نابهجێیهكان بۆ پرسی جیاواز به‌كار دێنن و هه‌وڵیشیان دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه پرسه‌كان بتوێننه‌وه‌و پرسیاره‌كان ون بكه‌ن!
پرسێكی بنه‌مایی كه له ئێران‌دا لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كه هه‌یه، پرسی نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كانه كه سه‌ره‌تا به بیركردنه‌وه‌یكی فاشیستی هه‌وڵیان دا كه هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له مه‌نجه‌ڵێک بخه‌ن و به كوڵاندنیان له نێو یه‌ک مه‌نجه‌ڵدا، به زیاد و كه‌م كردنی هه‌ندێ ترش و خوێ، نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كده‌ست له‌و مه‌نجه‌ڵه ده‌ربێنن. به‌ڵام نه‌ک بۆیان جێبه‌جێ نه‌بووه، به‌ڵكوو ئازاره‌كانی سته‌مكارییه‌كان، ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ی سهردهستیشی گرتووه‌ته‌وه و سه‌د ساڵه هه‌زینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌ره‌ڕۆ و دیكتاتۆری ده‌دا.
دوای دروستنه‌بوونی ئه‌و نه‌ته‌وه یه‌كده‌سته، ئه‌وه ده‌یان ساڵه كه ڕێژیمه‌كانی حاكم له تاران له‌گه‌ڵ پرسی نه‌ته‌وه‌كان به‌ره‌وڕوون و خۆیان وه‌كوو پرس نایبینن به‌ڵكوو وه‌كوو كێشه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی چاوی لێ ده‌كه‌ن و هه‌ر بۆیه له‌باتی گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ری پرسدا، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای تایبه‌ت بۆ وه‌لانانی گرفته ئهمنییهتییهكه ده‌ده‌ن!
ئه‌و ڕێگایه‌ی كه گرتوویانه‌ته به‌ر بریتییه له دابه‌شكردنی گرفته‌كه و دۆزینه‌وه و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی پێویست له ڕوانگەی حكوومه‌ته‌وه بۆ هه‌ركام له به‌شه‌كانی ئه‌و پرسه.
ڕوونتر بڵێین، ڕێژیمی حاكم له تاران، بۆ وێنه سه‌باره‌ت به پرسی كورد یا هه‌ر كام له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، له ڕوانگه‌ی ئه‌منییه‌تییه‌وه شته‌كه چاو لێ ده‌كا و هه‌ر بۆیه دێت وای ده‌پرسێ كه گرفتی ئه‌منییه‌تی له‌گه‌ڵ كورده‌كان چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێ؟ جا دێ گرفته ئهمنییهتییهكه دابه‌ش ده‌كا و هه‌ر به‌شێک ڕێگایه‌كی بۆ داده‌نێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه یان باشتر بڵێین سڕینه‌وه‌ی ئه‌سڵی پرسه‌كه.
دابه‌شكردنی گرفته‌كه له ڕوانگه‌ی ڕێژیمی كۆلۆنیاڵیستیهوه به‌م شێوه‌یه:
- لایه‌نی نیزامیی گرفته‌كه
- لایه‌نی ئابووری
- لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی
-لایه‌نی فه‌رهه‌نگی
...
بۆ هه‌ركام له ژێربهشهكانیش چه‌ند ژێربه‌شی دیكه ده‌دۆزێته‌وه و دوایه وه‌ڵامی پێویست له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ده‌داته‌وه! بۆ وێنه بۆ لایه‌نی نیزامی دێ هه‌م هه‌وڵ ده‌دا له نێو خودی كورددا كه‌سانێک بدۆزێته‌وه كه چه‌كی بۆ هه‌ڵ بگرن و له ڕاستیدا كورد بدا به گژی كورددا و هه‌زینه‌ی خه‌بات بۆ كورد چه‌ند قات بكاته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی خۆی تووشی زه‌حمه‌تی زۆر بكا. ئه‌گه‌ریش هێزی كورد لاواز نه‌بوو یان بوو به مه‌ترسی ئه‌وكات به فه‌رمانی جه‌هاد دێته پێش و قه‌ڵاچۆ ده‌كا یان به مووشه‌كباران و هێرشی درۆنی، وه‌ڵامی نیزامی ده‌داته‌وه!
بۆ به‌شی ئابووری دێ هه‌رچی سه‌رمایه‌گوزاریی ستراتژیک بێ له كوردستانی ناكا و ته‌نانه‌ت گه‌ر سه‌رمایه‌داری كورد بیه‌وێ له كوردستان شتێكی ستراتژیک بكا ڕێگه‌ی پێ نادا. سه‌رمایه ژێرزهوینیهكانیشی تاڵان ده‌كا. له‌ولاوه دێ بۆ ملكه‌چكردنی كورد، هه‌وڵ ده‌دا كومیته‌ی ئیمداد و هه‌ندێک بونیاتی تایبه‌تی و به‌سیج و ئه‌وانه وه‌گه‌ڕ بخا تاكوو كورد، له‌باتی سه‌رمایه‌دانان و گه‌شه‌كردنی ئابووری، فێری سواڵكه‌ری و چاوله‌ده‌ستیی حكوومه‌ت بكا.
به‌م شێوه‌یه بۆ هه‌موو به‌شه‌كان هه‌وڵ ده‌دا كه به‌پێی ئیدئۆلۆژیی ڕێژیم و له ڕاستای جێگیركردنی زیاتری كۆلۆنیاڵیزم وه‌ڵامی پێویست بۆ ژێرپرسیارهكان بدات.
له به‌شی فه‌رهه‌نگیدا له چه‌ند لایه‌نه‌وه هه‌وڵی داوه كه فه‌رهه‌نگ و كولتووری كورد له نێو ببا:
- رێگه‌نه‌دان به خوێندنی كوردی له قوتابخانه‌كان و له ڕاستیدا سه‌ربڕینی زمانی كوردی له قه‌سابخانه‌ی ئامووزش و پهروهرشدا گه‌وره‌ترین تاوانه كه ڕێژیم بۆ له‌نێوبردنی فه‌رهه‌نگی كوردی به‌ڕێوه‌ی ده‌با.
- دزینی مۆسیقیی كوردی و تواندنه‌وه و ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی مێلۆدی و ڕیتمه كوردییه‌كان و به‌ناوی فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی ئێرانی و دواتر وه‌كوو مۆسیقایه‌كی ئه‌سیلی فارسی نیشاندانی، ڕێگایه‌كی سه‌د ساڵه‌یه كه له ئێران‌دا پێڕه‌و ده‌كرێ.
- به‌شێكی گرنگی وه‌ڵامی ئه‌منییه‌تیی ڕێژم بۆ له‌نێوبردنی فه‌رهه‌نگی كوردی، پرسی گاڵته‌كردن و سووكایه‌تی كردن به زمان و ئاسه‌وار و فه‌رهه‌نگی كورد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یه.
به درێژایی ته‌مه‌نی كۆلۆنیالیزمی سه‌د ساڵه له ئێران‌دا، هه‌وڵیان داوه كه زمان و فه‌رهه‌نگ و كولتووری فارس به شتێكی باش و بژارده و جێی شانازی و به باكلاسی ده‌ری بخه‌ن. له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه‌ی له كوردستان و به‌لووچستان و ئازه‌ربایجان و ... هه‌یه به دواكه‌توو و ناله‌بار و شتێكی بێ‌نرخ و جێگای شه‌رمه‌زاری نیشان بده‌ن.
نموونه‌ی گاڵته‌كردن و سووكایه‌تی به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له ئێران‌دا یه‌كجار زۆره و هه‌ر له سه‌رده‌می ڕه‌زای میرپهنجهوه ده‌ستی پێكردوه و به جۆک دروستكردن بۆ نه‌ته‌وه‌كان ده‌ست پێ ده‌كا تاكوو گاڵته‌كردن به ڕێورهسمهكان و زۆر شتی دیكه.
له تازه‌ترین نموونه‌دا، به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناو ته‌نز له تلویزیۆنی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چووه كه له‌وێدا به گاڵته‌وه ئاماژه به مۆسیقیی كورد ده‌كرێ و یه‌كێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌كه مۆسیقیی كوردی به شێوه‌یه‌كی زۆر گاڵته‌یی ئیجرا ده‌كا و خه‌ڵكی نێو ستۆدیۆش به‌وه پێ ده‌كه‌نن و سووكایه‌تی به مۆسیقیی كورد ده‌كه‌ن.
ڕه‌نگه باس له‌وه بكرێ كه ئه‌وه ته‌نزه و ته‌نز شتێكی خراپ نییه و له هه‌موو وڵاتێكدا ته‌نز هه‌یه. به‌ڵام بۆ ئه‌م پاساوه ده‌كرێ چه‌ند شت باس بكه‌ین:
یه‌كه‌م: ته‌نز بۆ شایی خستنه دڵی خه‌ڵكه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئازاری ده‌روونیی بۆ گرووپێكی تایبه‌ت نه‌بێ.
دووهه‌م: ته‌نز به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن هێز به‌كار ده‌برێ نه‌ک به‌رامبه‌ر به گرووپی لاواز
سێهه‌م: بۆچی گاڵته و سووكایه‌تی به فه‌رهه‌نگی فارس و مۆسیقیی فارسی به‌دی ناكرێ و ته‌نیا فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان له ئێران ده‌كرێنه ده‌سمایه‌ی ته‌نز؟
چواره‌م: ته‌نز له كاتی جیاوازدا مانای جیاوازی هه‌یه. بۆ وێنه كه‌سێک كه به‌دیل گیرابێ، به ته‌نزه‌وه باسكردن له زمانه‌كه‌ی یان ته‌نانه‌ت له‌ش و سیمای تاكهكەش ئازاردان و سووكایه‌تی پێ كردنه. هه‌روه‌ها له كاتی ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندان و شۆڕشدا، به ته‌نزه‌وه باسكردن له مۆسیقیی یه‌كێک له پێشڕه‌وترین به‌شه‌كانی شۆڕش له ئێران‌دا ئیدی ته‌نز نییه به‌ڵكوو به مه‌به‌ستی سووكایه‌تیكردن و شكاندنه.
ڕێژیمی كۆلۆنیالیستی له ئێران‌دا له هه‌موو ئه‌و دابه‌شكردن و وردكردنی پرسیاره‌كه بۆ ژێڕ پرسیار كه‌ڵک وه‌ر ده‌گرێ و وه‌ڵامی نامرۆیی و سته‌مكارانه‌ی ده‌داته‌وه، كه له ئاكامدا بگا به‌وه‌ی كه گرفتی ئه‌منییه‌تی كه بریتییه له بوونی كورد وه‌كوو سه‌رئێشه بۆ ڕێژیم و به‌شێكی هه‌میشه ئاماده بۆ به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌ڵاتدار چاره‌سه‌ر بكا یان له ڕاستیدا نه‌ته‌وه‌كه ملكه‌چ بكا و گرفته‌كه بسڕێته‌وه.
به‌ڵام هه‌وڵ و په‌له‌قاژه‌ی سه‌دساڵه‌ی چ ڕێژیمی پاڵه‌وی و چ ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی به ئاكام نه‌گه‌یشتووه و به ئاكامی دڵخوازی هیچ ڕێژیمێكی سته‌مكار له ئێران‌دا ناگات ئه‌وه‌یش به یه‌ک هۆكاری ساده: پرسه‌كه پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه به‌دوای مافی خۆیه‌وه‌یه و پرسێكی ئه‌منییه‌تی نییه. ڕێگاكهتان هه‌ڵه‌یه و مێتۆدهكهتان خراپ هه‌ڵبژاردووه! ته‌نیا و ته‌نیا هه‌زینه‌كان چ بۆ كورد و چ بۆ نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستیش زۆر ده‌كه‌نه‌وه وله ئاكامدا ئه‌وه‌ی سه‌رده‌كه‌وێ هه‌ر كوردستانه!
وەرگیراو لە بەرنامەی هزرین.