کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە شارەکانی ڕۆژهەڵات

10:49 - 14 خاکەلێوه 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی پیرانشار، مەریوان و بۆکان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆگەلەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستانەوە، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لە ناوچەکانی پیرانشار، مەریوان و بۆکان هەڵ کرد.

ئەندامانی بوێر و چاونەترسی حیزبی دێموکرات لە گوندی گردەبن سەر بە ناوچەی لاجانی پیرانشار ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد.

هەروەها لە ناوچەی بۆکان و لەسەر ڕێگەی ناوچەی گەورکایەتی، لە سێڕای داربەسەر، لە باخی سەدرئاباد و لە گوندی شەرەفکەندی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد.

لەلایەکی دیکەوە ئەندامان ولایەنگرانی بوێر و چاونەترسی حیزب لە گوندی دەل، سەر بە ناوچەی مەریوان، بەبۆنەی یادی شەهیدانی کوردستان ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد.