کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مانگی خاکەلێوەدا، ٣٥ هاووڵاتیی کورد بەهۆی چالاکیی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون

10:56 - 1 بانەمەڕ 2723

لە درێژەی سیاسەتی دژەگەلیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە ٣٥ هاووڵاتیی کورد بەهۆی چالاکیی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان دەسبەسەر کراون.

بەپێی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، لە ماوەی مانگی خاکەلێوەی ئەمسا‌ڵدا لە کوردستان، ٦ کۆڵبەر بوونەتە قوربانیی سیاسەتی کوردکوژی و هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها ٣٥ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و مەدەنی لە شارەکانی ڕۆهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

لەلایەکی ترەوە لانیکەم دوو کەس بەهۆی تەقینەوەی مین لە شارەکانی کوردستان بریندار بوون.

چاونیوز ڕایگەیاندووە کە بەهۆی تەقەی سەرەڕۆیانەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، چوار هاووڵاتی لە کوردستان، کوژراون.