کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مەریوان

10:10 - 2 بانەمەڕ 2723

حاجی ئەحمەد ئەحمەدی ناسراو بە ئەحمەد خواکەرەم کۆییک، ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی هەینی ١ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، حاجی ئەحمەد ئەحمەدی ناسراو بە ئەحمەد خواکەرەم کۆییک، ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی مەریوان، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی ئەحمەد ساڵانێکی زۆر خزمەتی گەل و حیزبی دێموکراتی کرد و هەردەم کەسێکی باوەفا و دڵسۆزی نیشتمان بوو، هەروەها کەسایەتییەکی خۆشناوی شاری مەریوان و دەوروبەری بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی ئەحمەد ئەحمەدی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.