![](/content/upload/1/news/60294_w920.jpg)
١٢٥ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئاپریلی ١٨٩٨ی زایینیدا، یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی ڕۆژنامەی "کوردستان" لە شاری قاهیرەی پێتەختی وڵاتی میسر دەرچوو کە ئێستا ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەناسرێت.
ڕۆژنامەی "کوردستان" بە وەرچەرخانێکی گەورە لە مێژووی ڕۆشنبیریی و ڕۆژنامەگەریی کوردیدا دادەنرێت کە لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە دەرچوو و چەند قۆناغێکی جیاوازی تێپەڕاند و ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو و لە چەند شوێنێکی جیاواز و بەپێی بارودۆخ، ناوەڕۆک و پەیامەکەی گۆڕدرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ١٢٥ـەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی کە وەکوو ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیش دیاری کراوە، پیرۆزبایی لە هەموو ڕۆژنامەوانانی دەروەست و نیشتمانپەروەر دەکات کە خزمەتی کورد و کوردستان دەکەن.