کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغیی لە ناوچەکانی مەهاباد و شنۆ

11:02 - 4 بانەمەڕ 2723

ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی چۆمی مەجید خان لە مەهاباد و هەروەها لە شاری شنۆ بە هەڵکردنی ئاڵا و جامانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆیانەی کە بە دەستی ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزب گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە قوتابخانەی تاچیناوێ سەر بە شاری شنۆ، ئاڵای ڕێژیمی ئێرانیان لەسەر بانی ئەو قوتابخانەیە هێناوەتە خوارەوە و بە جێگەی ئەو جامانەیان وەک هێمای پێشمەرگانە هەڵ کردووە.

هەروەها لەلایەکی دیکە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە گۆڕستانی چۆمی مەجیدخان لە ناوچەی مەهاباد، بەمەبەستی خاوەنداریەتی لە شەهیدانی کوردستان و حیزب بە تایبەتی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لە چەند شوێنی ئەو گۆڕستانە هەڵ کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران وێڕای سپاس و ماندوونەبوونی لە هەموو ئەندامان ولایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای تەندروستی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.