کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد

11:27 - 14 خاکەلێوه 2723

کاک مەحموود میری، خەڵکی گوندی نەیکەنی هەوشار و ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک "مەحموود میری"، ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.

کاک مەحموود خەڵکی گوندی نەیکەنی هەوشار و دانیشتووی شاری مەهاباد، یەکێک لە پێشمەرگەکانی هێزی بەرگری بووە کە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی ماڵیان چووەتە شاری مەهاباد و لەوێ گیرساوەتەوە.

کاک مەحموود هەتا دواساتی ژیانی بەردەوام پێوەندیی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هەبووە و یەکێک لە ئەندامە وەفادارەکان بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک "مەحموود میری"، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.