کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی مانگرتنی کرێکارانی پرۆژەیی نەوت و گاز لە ئێران

10:34 - 6 بانەمەڕ 2723

کرێکارانی پرۆژەیی نەوت و گاز لە ئێران، دژی هەڵاواردنی سیستماتیکی بەرپرسانی ڕێژیم لە مانگرتن بەردەوامن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی و لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنی گشتیی کرێکارانی پرۆژەیی نەوت و گاز لە ئێران، کرێکارانی پرۆژەیی نەوت و گازی ڕەمیلە لە دەوروبەری شاری بەسرە لە عێراق بە مانگرتنەکانەوە پەیوەست بوون.

کرێکارانی پرۆژەیی کە لە دەوروبەری بەسرە کار دەکەن، سەر بە کۆمپانیای "مپنا" لە ئێرانن و داوای زیادبوونی مووچەکانیان و هەروەها ١٠ ڕۆژ مەرەخەسیی مانگانە دەکەن.

لەلایەکەی دیکەوە لە پێنجەمین ڕۆژی ئەو مانگرتنانەدا، کرێکارانی پرۆژەیی کۆمپانیای "چگالش" لە پاڵاوگەی تاران پەیوەست بە مانگرتنەکانەوە بوون.

هەروەها کرێکارانی پرۆژەیی نەوت و گاز و پێترۆشیمیی سەلمان فارسی، کرێکارانی پرۆژەیی تیام لە پێترۆشیمیی گەچساران، کرێکارانی پرۆژەیی پۆڵای خووزستان، کرێکارانی کۆمپانیای گرێبەستی بەختیاری لە "مسـ"ـی سەرچشمە بە مانگرتنە کرێکارییەکانەوە پەیوەست بوون.