کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە شاری "فنوج"، ٦ کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

11:41 - 6 بانەمەڕ 2723

پاش ئەوەیکە هێزەکانی ڕێژیم لە شاری فنوج لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ماشین لە چوار گەنجی ماتۆرسواریان دا، خەڵکی ناڕازی لە بەردەم کەڵانتەری کۆ بوونەوە و هێزەکانی ڕێژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کرد و لە ئاکامدا سێ کەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "حال وەش"، شەوی سێشەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزەکانی ڕێژیم لە شاری فنوج، بە ماشین هێرشیان کردە سەر دوو ماتۆڕ و لە ئاکامدا سێ کەس لە ماتۆڕسوارەکان بە قورسی بریندار بوون و یەک کەسیان گیانی لەدەست داوە.

پاش ئەو ڕووداوە خەڵکی ناڕازیی شاری فنوج لە بەردەم کەڵانتەریی ڕێژیم لەو شارە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین کۆ بوونەوە کە هێزەکانی ڕێژیم ڕاستەخۆ تەقەیان لە خەڵک کرد و لە ئاکامدا سێ هاووڵاتیی دیکەی بەلووچ بریندار بوون.

جێگەی ئاماژەیە کە پاش ئەو ڕووداوە هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە ئێرانشارەوە بە مەبەستی سەرکوت و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ خەڵکی ناڕازی، ڕەوانەی شاری فنوج کران.

سەمیر گردهانی، لاوی تەمەن ١٦ ساڵ، پاش ئەوەیکە هێزەکانی ڕێژیم بە ماشین لێیان دا، دەسبەجێ گیانی لەدەست دا.