کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکار لە شنۆ و ورمێ

11:25 - 8 بانەمەڕ 2723

ئەندامانی تێکۆشەر و وەفاداری ڕێبازی شەهیدانی گەل و حیزب، بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکاری کورد، بە بڵاوکردنەوی تراکت و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە ناوچەکانی شنۆ و ورمێ، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە سەیرانگای شێخ محەممەد هینگلانی کانی سۆرک لە شاری شنۆ، بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێر و تراکت و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەلایەکی دیکەوە ئێوارەی هەمان ڕۆژ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکاری کورد لە سەیرانگای جەنگەڵی میراوێ سەر بە گوندی میراوێی شاری شنۆ، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها شەوی ڕابردوو ئەندامان و دڵسۆزانی تێکۆشەری حیزب لە شارۆچکەی "زێوە" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە سەیرانگای دەراوی چیمەن، لەسەر ڕێگای شنۆ بۆ مەرگەوەڕ و گوندی لۆلکان، بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.