کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی کوردستان لە مەهاباد کوچی دوایی کرد

16:59 - 10 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، دایە گوڵێ مام یوسفی، دایکی شەهید عەباس شاروێرانی لە ئاوایی قوم قەڵا سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

دایە گوڵێ ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و ئاواتی ئەوە بوو کە نیشتمانەکەی بە ئازادی و ڕزگاری بگات و ئامانجی شەهیدان وەدی بێت.

عەباس شاروێرانی، کوڕی دایە گوڵێ لە زستانی ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی، لە پشت گوندەکانی شندڕە و شەمۆڵە لە شەڕێکی قارەمانانە دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی بە ناوەکانی وەستا خدر و خدر دۆڵە گەرمی شەهید بوون و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتانی حیزب و گەل بوون.

جێگەی ئاماژەیە کە لەو شەڕە حەماسە خوڵقێنەدا زیاتر لە ٧٠ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم کوژران.

تەرمی دایە گوڵێ لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەوبۆنەوە، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری دایە گوڵێ و خەڵکی ناوچەی شاروێران دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.