کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سەقز کۆچی دوایی کرد

09:59 - 15 خاکەلێوه 2723

کاک سەدرا حوسێنی، ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک "سەدرا حوسێنی"، ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سەقز بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا و ماڵاوایی لە ژیان کرد.

هاوڕێ سەدرا کە ساڵێک زیاتر بوو بە تەشکیلاتی حیزبەوە پەیوەست ببوو، زۆر چالاکانە و دڵسۆزانە ئەرکە حیزبییە پێ سپێردراوەکانی ڕادەپەڕاند.

ناوبراو لە کاتی شۆڕشی ژینادا زۆر چالاکانە لە ناوچەی سەقز بەشداریی لە خۆپیشاندانەکاندا کرد و چەند جارێکیش بە قورسی بریندار ببوو، بەڵام هەرجارە و بە ورەیەکی زیاترەوە دەچووەوە مەیدان.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک "سەدرا حوسێنی" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی قارەمانی ناوچەی سەقز دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.