کەریم پەرویزی
ژیانی نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه به جۆرێكه كه به‌رده‌وام له كێشه و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ یه‌كدان. سه‌رده‌مانێک ئه‌و تێكهه‌ڵچوونانه زۆر به سانایی ده‌بوو به تێكهه‌ڵچوونی نیزامی و هێرشیان ده‌كرده سه‌ر یه‌ک، كاتی وا هه‌بوو دوو وڵات بۆ ده‌یان و ڕه‌نگه سه‌دان ساڵ له كێشه و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كدا بوون.
له سه‌رده‌می ئێستادا كێشه و ئاڵۆزییه‌كان زۆرتر له ڕێگه‌ی ئابووری و دیپلۆماتیكه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و كێبه‌ركێیه‌كان ده‌بنه ڕكه‌به‌رایەتیی هێژموونی و نفووزی ئابووری و سیاسی.
له‌م دونیا پڕ له ململانێیه‌دا نه‌ته‌وه‌كان بۆ به‌رده‌وامی و هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به ڕێژه‌یه‌ک له به‌خته‌وه‌ری و خۆشبژێوی و دابینكردنی داهاتووی نه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه، پێویستیان به زۆر فاكتۆره . پێوه‌ندیی چڕ و هاوپه‌یمان دۆزینه‌وه، دیپلۆماسییه‌كی ڕوون و به‌هێز، دۆزینه‌وه‌ی پێگه‌ی وڵات له‌نێو په‌یمان و سیستمه جیهانییه‌كاندا، به‌هێزبوونی نیزامی، دابینكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌یان فاكتۆری دیكه له‌و هۆكاره گرنگانه‌ن كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ به‌خته‌وه‌ری و تێدانه‌چوون له ململانێی مان و نه‌ماندا، بكه‌وێته خانه‌ی مان و به‌رده‌وامییه‌وه.
یه‌كێك له‌و فاكتۆره گرنگانه بریتییه له به‌هێزبوونی نه‌ته‌وه‌یی به‌و مانا كه كۆی گشتیی نه‌ته‌وه‌كه هێز بگرێ و به‌هێزیی ببێته هانده‌ری مانه‌وه‌ی و حیساب له‌سه‌ر كردن كه خودی به‌هێزیش فاكتۆری زۆری تێدا هه‌یه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌هێزیی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پاراستن و كۆكردنه‌وه‌ی سامانه كه ده‌توانێ به نه‌ته‌وه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ر بكه‌وێ.
سامان ده‌توانێ زۆر شت بگرێته خۆ كه بریتییه له سامانی ماددی، سامانی فه‌رهه‌نگی، سامانی مێژوویی و سامانی مرۆیی و ....
پرۆفیسۆر هۆمایوون كاتووزیان، مامۆستای زانكۆ، له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا له‌سه‌ر وڵاتی ئێران ده‌ڵێ كه كۆمه‌ڵگای ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی كاتییه! مه‌به‌ستی له‌وه‌یه كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه سامانی تێدا كۆ ناكرێته‌وه و به شێوه‌ی كاتی سامان به‌ده‌ست دێنێ و كارێک و ڕووداوێک ڕوو ده‌دا و دوایه‌ش كاریگه‌ریی نامێنێ!
ده‌ڵێ كه له هه‌موو دونیادا بۆ به‌هێزیی ماددیی وڵات پێویسته كه كۆمه‌ڵگاكه به‌رهه‌می هه‌بێ و ئه‌و سامان و ئه‌و به‌رهه‌مه وه‌سه‌ریه‌ک بخات و به وه‌سه‌ریه‌کخستنی سامان، به‌ره‌به‌ره وڵاته‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ. به‌ڵام له ئێران‌دا چونكه هیچ سه‌قامگیرییه‌ک نییه، داهاتوو لای خه‌ڵک ناڕوونه و هه‌ر بۆیه فێر نه‌بوونه كه شت كۆ بكه‌نه‌وه و سامان پێكه‌و بنێن و هه‌موو شت كاتییه!
نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێستای ململانێی نێو نه‌ته‌وه‌كاندا دۆخی له قۆناخێكی ناله‌بارتر له‌و نه‌ته‌وانه‌شه كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و كیانی سیاسیی خۆیانن. گه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی دیكه ده‌وڵه‌ت و كیانی سیاسی‌یان هه‌یه كه هه‌ندێ شت ده‌بێته هۆكاری به‌رده‌وامییان له‌نێو ململانێكاندا، نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌وه‌ش بێبه‌شه و هه‌ر بۆیه له دۆخێكی دژوارتردایه و پێویستیی به زیاتر و زیاتر تێكۆشانه تاكوو له ململانێكاندا بمێنێتەوه و تێدا نه‌چێ.
كۆكردنه‌وه‌ی سامان كه یه‌كێك له فاكته‌ره گرنگه‌كانی به‌رده‌وامیی نه‌ته‌وه‌كانه، لای نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ گرنگیی زۆرتری پێ بدرێ چونكه ده‌وڵه‌تیشی نییه، بۆیه ئه‌ركه‌كه گشتی‌تر ده‌بێته‌وه و دژوارتره.
سامان هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێ كرا، ته‌نیا سامانی ماددی نییه. هه‌رچه‌ند سامانی ماددی یه‌كێک له گرنگترین كۆڵه‌كه‌كانی به‌هێزی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، به‌ڵام سامانی دیكه‌ی وه‌كوو فه‌رهه‌نگی و مێژوویی و مرۆیی و ... هه‌ن كه له ڕه‌وتی خه‌بات و تێكۆشان بۆ گه‌یشتن به ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بێ وه‌به‌رچاو بگیرێن و گرنگییان پێ بدرێ.
سامانی فه‌رهه‌نگی كه ده‌یان لق و پۆپی لێ ده‌بێته‌وه، كۆكردنه‌وه‌یان و وه‌سه‌ریه‌ک خستنیان و ده‌وڵه‌مەندكردنیان ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه چونكه پێناسه و مانای ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌رده‌خا و به زمانی فه‌رهه‌نگه‌وه بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک درێژه‌ی پێ بدرێ.
جیا له سامانی فه‌رهه‌نگی و سامانی ماددی، سامانی مرۆیی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک یه‌كێک له گرنگترین فاكتۆره‌كانی به‌هێزبوونی نه‌ته‌وه‌یه. سامانی مرۆیی ده‌توانێ له پێگه‌یشتنی لاوان و نه‌وه‌ی نوێ‌دا خۆی بنوێنێ یا ده‌توانێ له گه‌یشتنی ڕۆڵه‌كانی گه‌ل به ئاسته به‌رزه زانستی و سیاسی و دیپلۆماتیک و نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا خۆی بنوێنێ. یه‌كێک له سامانه گرنگه‌كانی مرۆیی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک كه‌سایه‌تییه به‌رز و خاوه‌ن پێگه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ن.
كه‌سایه‌تییه به‌رزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌كوو سامانێكی مرۆیی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌رهه‌می ده‌یان ساڵی قوربانیدان و خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ن و پاراستنیان و ڕێزگرتنیان و وتنه‌وه‌ی داستانه‌كانی ژیانیان و وه‌كوو سه‌رمه‌شق و سه‌رباشقه چاولێكردنیان ڕێگایه‌كه بۆ وه‌سه‌ریه‌كخستنی خه‌رمانی مرۆیی نه‌ته‌وه‌كه.
له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی كورددا كه‌م نین ئه‌و به‌رزه مرۆڤانه كه گه‌ر وه‌كوو سامانی نه‌ته‌وه‌ی چاویان لێ بكرێ و خه‌رمانیان لێ ساز بكرێ بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، هیچ كورتهێنانێكمان به‌رامبه‌ر به نه‌تەوە‌كانی دیكه نابێ و بگره له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا به شانازییه‌وه سه‌رتر له‌وانی دیكه بین.
زۆرن ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه سامانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن و گه‌ر وه‌ک تاک ناو بهێنین، مامۆستا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی یه‌كێك له‌و سامانه هه‌ره گرنگانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردە كه چیرۆكه‌كانی ژیانی و خه‌بات و تێكۆشانی و قوربانیدانی و وانه‌كانی كه به زمانی خۆی بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و دواڕۆژ ده‌یڵێته‌وه، خه‌زێنه‌یه‌كی گرنگ له سامانی مرۆیی نه‌ته‌وه‌ی كورده كه گوێمان لێی ده‌بێ، شانازی به خۆمان ده‌كه‌ین كه كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ها له نێو نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا هه‌یه.
ده‌توانن زۆر مرۆڤی به‌رزی دیكه به‌م لیسته زیاد بكه‌ن و ناویان بهێنن كه ئاسمانی ژیانی نه‌تەوه‌كه‌مان وه‌كوو ئه‌ستێره ده‌ڕازێننه‌وه.
به‌داخه‌وه زۆر جار ئێمه‌ش وه‌كوو هومایوون كاتووزیان ده‌ڵێ كۆمه‌ڵگا‌ەیكی كاتی بووین و ئه‌و جۆره‌ی پێویسته نرخی كه‌سایه‌تییه‌كانمان نه‌زانیوه.
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به هه‌ڵڕشتن و گوێنه‌دان به به‌رهه‌مه‌كانی و ته‌خشان و په‌خشانكردن و كۆنه‌كردنه‌وه‌ی سامانه‌كانی نه‌گه‌یشتووه به قۆناخی به‌خته‌وه‌ری. به‌خته‌وه‌ری ته‌نیا له‌وه‌دا نییه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵات و كیانی سیاسیی هه‌بێ. ده‌یان نه‌ته‌وه هه‌ن كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتن و به كۆنه‌كردنه‌وه‌ی سامانه‌كانیان و بایه‌خنه‌دان به سه‌رچاوه‌كانی هێزگرتنی نه‌ته‌وه‌یی، له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. نه‌تەوه‌ی فارس زیاتر له سه‌د ساڵه خاه‌ون ده‌سه‌ڵاته له ئێران و ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیستیشی به‌ڕێوه بردووه و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌م له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش ده‌كا، به‌ڵام خودی فارسیش به به‌خته‌وه‌ری نه‌گه‌یشتووه و ڕێگایه‌كی زۆر دوورتر له كوردی له‌سه‌ر ڕێیه تا به به‌خته‌وه‌ری بگا!
ئێمه‌ی كورد پێویستمانه كه هه‌بوونه‌كانمان و به‌رهه‌مه‌كانمان وه‌سه‌ریه‌ک بخه‌ین و كۆیان بكه‌ینه‌وه و بیكه‌ینه سامان و میراتێكی نه‌ته‌وه‌یی؛ ڕێزگرتنمان له فه‌رهه‌نگمان و به‌رهه‌مهێنانی سامانی ماددی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌و ڕاده‌یه گرنگه كه ڕێزگرتن له كه‌سایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه وه‌كوو خه‌زێنه‌یه‌كی سامانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن و به دره‌وشانه‌وه‌یان گۆشه‌یه‌كی ژیانی ئه‌م نه‌ته‌وەیه ڕووناک ده‌كه‌نه‌وه.