کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مەریوان

10:27 - 17 خاکەلێوه 2723

کاک حەسەن نشکاشی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و خەڵکی شارەدێی نێی سەر بە شاری مەریوان، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاک "حەسەن نشکاشی" خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک حەسەن لە دەسپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی بوو بە پێشمەرگە و چەکی شەرەف بۆ بەرگریی لە خاکی کوردستانی کردە شان و لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لە شەڕی گوندی دزڵی و پاش هێرشی هێزەکانی ڕێژیم بۆ سەر بنکەی حیزب لەو گوندە، بریندار بوو و لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە دیل گیرا.

ناوبراو دواتر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام بەهۆی تەمەنی کەمیەوە پاش دوو ساڵ بەندکران لە سیاچاڵەکانی ڕێژیم ئازاد کرا و تا کۆتایی ژیانی وەفادار بە حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک "حەسەن نشکاشی" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی گوندی نێ دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.