کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خاوێنکردنەوەی شوێنی گەشتیاریی زرێبار لەلایەن چالاکانی ژینگەییەوە

10:28 - 17 خاکەلێوه 2723

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە هەڵمەتێکی ژینگەییدا، شوێنی گەشتیاریی زرێبار"یان خاوێن ‌کردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەوینداران و پارێزەرانی ژینگەی وڵات و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، هەڵمەتێکیان بۆ پاککردنەوەی پاک‌ئاو و شوێنی گەشتیاریی زرێبار لە زبڵ و پاشماوەکان بەڕێوە برد.

ئەو چالاکییە لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە زرێبار لە دۆخێکی مەترسیداردایە و ئەگەر هەوڵێکی بەپەلە و کارناسانەی بۆ نەدرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا تووشی کارەساتی وشکبوون و فەوتان دەبێت.

هەروەها ئەنجومەنی سەوزی چیا داوای لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکان کردووە کە پێکەوە هەوڵی چڕوپڕ بدەن بۆ ئەوەی دەسەڵات وەکوو یەکەم بەرپرسیاری چارەنووسی زرێبار و ژینگەی نیشتمان وەخۆ بکەوێت و پێش بە نەمان و فەوتانی ئەو ژینگە ژیانبەخشە بگیردرێت.