کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی خێرخوازێکی ئازەری زمانی ناوچەی شاماتی مەهاباد

14:17 - 9 خەرمانان 2726

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥، محەممەد بەهادوری ناسراو بە  "محەممەدجەماڵ"، خێرخوازی ئازەری زمانی دانیشتووی ئاوایی گەنج ئاوا لە ناوچەی شاماتی مەهاباد، کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی خێرخواز بووە و لە ساڵی١٤٠٠ لەسەر ئەرکی خۆی لە ئاوایی گەنج ئاوا قوتابخانەیەکی ٦ پۆلیی بۆ منداڵانی ئەو ئاواییە دروست کردووە.

محەممەد بەهادوری لە ماوەی ژیانیدا ڕۆڵێکی باشی لە پێکەوەژیانی کورد و تورک لەو ئاواییەدا و ناوچەی شاماتدا هەبووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.