بۆ ڕای گشتی
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ بەهێزکردنی پێوەندییەکان و بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر کار و چالاکییەکانی خۆی لە ڕێگەی دیجیتاڵ میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی.
ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە کە ماوەیەکە لە ڕێگەی لاپەڕەی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ناو و لۆگۆی هاوپەیمانییەکەمان بەکار دەهێنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی جیاواز. هەر بۆیە ڕایدەگەیەنین کە ئەو لاپەڕانە هیچ پەیوەندییەکیان بە هاوپەیمانییەوە نیە و دەربڕی هەڵوێست و ئامانجەکانی ئێمە نین.
جێگەی ئاماژەیە هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تەنها ئەو زانیاری، کار و چالاکییانە بڵاو دەکاتەوە کە بە شێوەی هاوبەش و هەروەها بە ناو و لۆگۆی هاوپەیمانییەوە لەلایەن ئەندامەکانیەوە ئەنجام دەدرێن.
بۆ ئەوەی لە نوێترین چالاکی و زانیارییەکانی هاوپەیمانی ئاگادار بن تەنها لە ڕێگەی ئەم بەستەرە فەرمییانەی خوارەوە لەگەڵماندا بن.
- لاپەڕەی فەرمیی هاوپەیمانی لە فەیسبوک:
هاوپەیمانی
https://www.facebook.com/Hawpaymanii
- لاپەڕەی فەرمیی هاوپەیمانی لە ئینستاگرام:
https://www.instagram.com/hawpaymanii?igsi=MWN0MWtxeWN3c3N2
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
٩ی خەرمانانی ٢٧٢٦