ئارەزوو نەسیری، هونەرمەند و نیگارکێشی کورد بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشانگەیەک لە بەرهەمە هونەرییەکانی خۆی لە وڵاتی ئۆتریش بکاتەوە.
ئەو پێشانگایە بڕیارە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ئاڤریلی ٢٠٢٣ لە وڵاتی ئۆتریش لە ''Deutschwagram'' و هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ئاڤریل لە ''Napoleo Museum'' بەڕێوە بچێت.
ئارەزوو نەسیری سەبارەت بەو پێشانگایە بە "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاند: "لەو پێشانگایەدا وێنەکانی خۆم دەخەمە بەر چاوی بینەران و وەکوو ژنە کوردێک بۆ بەشداربووان لەسەر کوردستان و وێنەکان و ناوەڕۆکی ئەو وێنانە دەدوێم."