کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستپێکی دەرگیریی سەربازیی نێوان ئیسرائیل و لوبنان

21:14 - 17 خاکەلێوه 2723

گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە خاکی لوبنان و فەلەستینەوە، چەندین مووشەکیان ئاراستەی ناوچەگەلێک لە ئیسرائیل کرد کە کاردانەوەی خێرای ئیسرائیلی لێ کەوتەوە.

هاوکات لەگەڵ چڕتربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئیسرائیل، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خاکەلێوە، گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان، حیماس و جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، دەیان مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

ئەرتەشی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە هێرشە مووشەکییەکانی سەر ئەو وڵاتە، هێرشی تۆپخانەیی کردە سەر ناوچەگەلێک لە باشووری لوبنان.

پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان گرووپە چەکدارە تێرۆریستییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و ئیسرائیل لە حاڵێکدایە کە لە حەوتووی ڕابردوودا، ئیسرائیل بەردەوام بنکە سەربازییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە سووریە کردووەتە ئامانجی هێرشی مووشەکی و ئاسمانی و زیانی مادی و گیانیی زۆری پێ گەیاندوون.