کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی ژەهراویکردنی کچانی قوتابی لە کوردستان

18:01 - 19 خاکەلێوه 2723

لە درێژەی ژەهراویکردنی قوتابییانی قوتابخانەی کچان لە کوردستان، ئەمڕۆ قوتابییانی قوتابخانەکانی شارەکانی نەغەدە، ورمێ، دیواندەرە و ئەردەبیل ژەهراوی کران.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندن گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، قوتابییانی قوتابخانەکانی نەغەدە، دیواندەرە، ورمێ ژەهراوی کران و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

قوتابییانی قوتابخانەی کچانەی فەدەک و شاهێد لە شاری نەغەدە، قوتابییانی قوتابخانەکانی "ئێعتسامی و بێنت ئەلهودا" لە دیواندەرە و قوتابخانەی کچانەی سەعدی لە ورمێ ژەهراوی کران و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.

هەروەها کچانی قوتابخانەیەک لە شاری ئەردەبیل ژەهراوی کران و سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە قوتابییەکان تووشی حاڵەتی تەنگەنەفەسی بوون و پاشان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.