کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

10:58 - 20 خاکەلێوه 2723

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دژی دەسەڵات، ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.

 بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە شوفێرانی تاکسی و هەروەها کادری دەرمانیی ئورژانسی ١١٥ لە شاری مەشهەد بەڕێوە چوو.

کادری دەرمانی و پەرستارانی ئورژانسی ١١٥ی مەشهەد، بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای پارێزگاریی ئەو شارە و پاش دروشمگەلێک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، داوای جێبەجێکردنی خواست و ویستەکانیان کرد.

هەر لە مەشهەد، شۆفێرانی تاکسیش بەهۆی دۆخی بژێویی ژیان و کەمیی داهاتیان، مانیان گرت.

هەروەها کۆمەڵێک لە جووتیارانی ئیسفەهان، بە مەبەستی پشتگوێخستنی خواست و ویستەکانیان لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتەوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.