کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان

18:41 - 20 خاکەلێوه 2723

کاک محەممەد ئازادمەنێش، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و خەڵکی گوندی قەباکەندیی چۆمی مەجیدخان بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک "محەممەد ئازادمەنێش"، خەڵکی گوندی قەباکەندیی چۆمی مەجیدخان و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەد ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لەبەر کرد و بوو بە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و لە هێزی پێشەوادا سازمان درابوو.

کاک محەممەد پێشمەرگەیەکی ئازا و چاونەترسی حیزب بوو و لە هێزی بەهێزی پێشەوا و پاش چەند ساڵ پێشمەرگایەتی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە بۆ لای بنەماڵەکەی و تا کاتی کۆچی دوایی، وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و شەهیدانی گەل و نیشتمان مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک "محەممەد ئازادمەنێش" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی نیشتمانپەروەری ناوچەی چۆمی مەجیدخان دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.