کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

10:30 - 21 خاکەلێوه 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی سنە، مەهاباد و ورمێ، بۆ پشتیوانی لە حیزب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامانی بوێر و چاونەترسی حیزبی دێموکرات لە سنە، لە چالاکییەکی تەبلیغیدا، ئاڵای پیرۆزی کوردستان و لۆگۆی حیزبیان لە بەرزاییەکانی ئەوە شارە هەڵ کرد.

ئەندامانی ئازا و بوێری حیزب بە بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانەی "بژی دێموکرات" و هەروەها هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزب لە بەرزاییەکانی شاری سنە، جارێکی دیکە پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزب و ڕێبازی شەهیدان ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دووپات کردەوە.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کارخانەقەندی ورمێ، بە نووسینی دروشم، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە گوندی کولیجەی مەهاباد، بۆ پشتیوانی لە حیزب، بە دەیان پوستێر و تراکتیان بڵاو کردەوە و لەسەر درێژەدان بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان جەختیان کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای ساغی و سڵامەتی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.