کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە چەندین شاری ئێران و کوردستان

15:42 - 19 بانەمەڕ 2723

دوابەدوای بانگەوازی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییەکان بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بانەمەڕ، مامۆستایان لە چەندین شاری ئێران و کوردستان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، مامۆستایان لە چەندین شاری پارێزگاکانی کرماشان، سنە، مەرکەزی، خووزستان و تاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.

هەروها "کوردپا" ڕایگەیاندووە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە سنە، پەلاماری مامۆستایانی ناڕازییان داوە و بێڕێزییان پێ کردوون و چەند مامۆستایان دەسبەسەر کردووە.

مامۆستایان لەم کۆبوونەوانەدا ئەم دروشمگەلەیان وتووەتەوە: "مامۆستای بەندکراو دەبێ ئازاد بکرێت و ژەهراویکردنی قوتابییان جینایەت دژی مرۆڤایەتییە."

لە دەستپێکی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوییەوە، ئەمە چەندەمین جارە کە مامۆستایانی قوتابخانەکان لە ئێران و کوردستان مان دەگرن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن و ڕێژیم هەمیشە بە سەرکوت وڵامی دواکارییەکانیانی داوەتەوە.