کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە سەقز

10:31 - 20 بانەمەڕ 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز بە نووسینی دروشم دژی دەسەڵات، چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاویان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سەقز، بە نووسینی دروشم دژی دەسەڵات، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزب لە شاری سەقز، بە نووسینی دروشمگەلی "مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی"، "سڵاو لە قازی، قاسلموو و شەرفکەندی" لە شەقامەکانی ئەو شارە، لەسەر درێژەدان بە ڕێبازی دێموکرات جەختیان کردەوە.

ئەویندارانی ڕێبازی دێموکرات لە شاری سەقز هەروەها پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزب و ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە و جارێکی دیکە بە دوژمنانی گەلی کوردیان سەلماندەوە کە تا کوردێک بمێنێت، کوردستانیش دەمێنێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سپاس و ماندوونەبوونی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی لە ڕۆژهەڵات، هیوای بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نەتەوەییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.