کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی تێکۆشەرێکی حیزبی شیوعیی کوردستان

10:38 - 22 بانەمەڕ 2723

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی کاک "حەیدەر فەیلی"، تێکۆشەری دێرینی حیزبی شیوعیی کوردستان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی کاک حەسەن شەرەفی، ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکرات، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی کاک "حەیدەر فەیلی"، تێکۆشەری دێرینی حیزبی شیوعیی کوردستان لە شاری هەولێر کرد.

شایانی باسە کە ڕۆژی پێشتریش، شاندێکی حیزب لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ناوبراو لە شاری هەولێر، بەشدارییان کرد.