کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە

10:05 - 23 بانەمەڕ 2723

وریا نووری، خەڵکی گوندی ساڵیانی سنە و ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکرات، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی هەینی ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، وریا نووری، ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی گوندی ساڵیانی سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە، لە جادەی مەریوان و لە نزیک گوندی نژمار، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.

وریا نووری یەکێک لە ئەندامانی چالاکی حیزب لە ناوچەی سنە بووە و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکانی جێبەجێ کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی داوایی کاک "وریا نووری"، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی نیشتمانپەروەری ساڵیان و ناوچەی کەڵاتەرزان دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.