کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە ناوچەکانی پیرانشار و هەوشار

09:49 - 24 بانەمەڕ 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەکانی پیرانشار و هەوشار بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، جامانە و لۆگۆی حیزب لە بەرزاییەکانی ئەو شارانە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی هەینی ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کوێستانی ماینبڵاغ لە ناوچەی هەوشار بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، لۆگۆی حیزب و جامانە وەکوو هێمای پێشمەرگە و بڵاوکردنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەلایەکی دیکەوە ئەندامانی دڵسۆز و بوێری حیزب لە پیرانشار، ڕۆژی هەینی، لە قەڵاتی شای پیرانشار بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، دانانی لۆگۆی حیزبی دێموکرات و هەروەها بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە لەنێو خەڵکدا، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزب لە شارەکانی پیرانشار و هەوشار، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبە خۆشەویستەکەیان واتە حیزبی دێموکرات و سەرجەم شەهیدانی ئەو ڕێبازە پڕ لە سەروەرییە دووپات کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سپاس و ماندوونەبوونی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای ساغی و سڵامەتی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.