کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە کامێران

10:04 - 25 بانەمەڕ 2723

پووریا قوربانی، خەڵکی گوندی بزوەش و دانیشتووی شاری کامێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات، بەهۆێ ڕووداوی هاتوچۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، پووریا قوربانی، ئەندامی حیزبی دێموکرات و خەڵکی گوندی بزوەشی کامێران، لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک پووریا، ئەندامێکی وەفادار بە ڕێگە و ڕێبازی پڕسەروەریی حیزب و شەهیدانی گەل و نیشتمان بوو کە بەداخەوە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، لە جاددەی نێوان کامێران- مەریوان و لە گوندی ماویان، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک "پووریا قوربانی"، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی کوردپەروەری گوندی بزوەش دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.