کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد لە بۆکان بەرز ڕاگیرا

11:41 - 12 بانەمەڕ 2723

ئەندامانی حیزبی دێموکرات ساڵیادی لەدایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد، دامەزرینەری حیزبی دێموکرات و یەکەم سەرۆککۆماری کوردستانیان لە ناوچەی بۆکان بەرز ڕاگرت.

ڕۆژی دووشەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامانی تیکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کێوی عەزیز خانی کانی ڕەش ڕووبەڕووی بناری تەرەغە بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئارمی حیزبی دێموکرات، یادی لەدایکبوونی پێشەوا قازی محەممەدیان بەرز و شکۆدار ڕاگرت.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو چالاکییەدا پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی پێشەوا و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان نوی کردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر ئەرکێکی نیشتمانی دەربڕییەوە.