کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی پێشانگەیەکی کتێب لە کۆڵنی ئاڵمان

10:23 - 25 بانەمەڕ 2723

وەشانگەی ٤٩ کتێب لە شاری کۆڵنی ئاڵمان، پێشانگەیەکی تایبەتی کتێبی بە بەشداریی بەرچاوی کوردستانییانی نیشتەجێی ئەو شارە، بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان، پێشانگەیەکی کتێب لەلایەن وەشانگەی ٤٩ کتێبەوە بە بەشداریی بەرچاوی کوردستانییانی نیشتەجێی ئەو شارە بەڕێوە چوو و لەو پێشانگەیەدا زیاتر ئەو کتێبانە بۆ فرۆش دانرابوون کە لە ئێران چاپ و بڵاوبوونەوەیان قەدەغەیە.

سدیق بابایی، نووسەر و لێکۆڵەر، لەو پێشانگەیەدا سەبارەت بە گرینگیی نووسین و بڵاوکردنەوەی کتێب و دێکیۆمێنت بە زمانە بیانییەکان لەسەر پرسی کورد و مێژووی کورد قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە دەبێ گرینگیی زیاتر بەم کارە بدەرێت تاکوو گەلانی جیهان زیاتر لەگەڵ مێژووی کورد ئاشنا بن.

هەروەها شارۆخ ئەرژەنگی، بەرپرسی وەشانگەی ٤٩ کتێب، باسی لەوە کرد کە زۆرێک لەو کتێبانەی کە لە ئێران ئیجازەی چاپیان پێ نادرێت، لەلایەن ئەو وەشانگەیەوە چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.