کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

12:13 - 25 بانەمەڕ 2723

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دژی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان دژی ڕێژیمی ئێران، ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی "کرماشان، شووش، ئیسفەهان، کرمان، شیراز و شووشتەر و ئەهواز"، لە بەردەم ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان بەڕێوە چوو.

هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی پۆڵای ئەلبۆرز لە بەردەم فەرمانداریی ئەلبۆرز بەڕێوە چوو.

جێگەی ئاماژەیە کە ناڕازییان بە هەواڵدەریی هێرانایان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن دەسەڵاتەوە جێبەجێ نەکرێت، درێژە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.