کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی کوردستان لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

17:21 - 27 بانەمەڕ 2723

مام ڕەحمان خاریج (خاریجە) خەڵکی گوندی چواردیوار، باوکی شەهید عەلی خاریج لە بۆکان کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، مام ڕەحمان خاریج خەڵکی گوندی چواردیوار، باوکی شەهید عەلی خاریج، لە میراوای شاری بۆکان دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد و لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

مام ڕەحمان کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەی بۆکان بوو.

شەهید عەلی خاریج کوڕی مام ڕەحمان، ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی لە گوندی '''چواردیوار'' لەدایک بووە، دوای ئەوەیکە هەستی بە زوڵم و ستم و داگیرکرانی نیشتمانەکەی کردووە، پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بووە.

ناوبراو لە هێزی پێشەوادا سازمان درابوو و دوای قارمانیەتییەکی زۆر ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی، لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ''سریلاوا''ی بۆکان تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتان بوو و لە ''باراوا'' بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا. شەهید عەلی لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا بەهۆی لێهاتووییەوە پلە کادریی پێ درابوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی مام ڕەحمان خاریج، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.